ئەردۆغان: لە پرۆسەی ئاشتیی تورکیا نەرمیمان بەرامبەر کەس نەنواندووە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە نامەیەکدا بۆ کەسوکاری ئەو سەربازانەی لە شەڕی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـەدا کوژراون ناردووە و تێیدا نووسیویەتی، “لە پرۆسەی ئاشتیی تورکیا، هیچ نەرمییەکمان نەنواندووە و سازشیشمان نەکردووە”.

ئەردۆغان لە نامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەو ئارامی و ئاسایشەی ئەمڕۆ لە تورکیا دەبینرێت، بەرهەمی قوربانیدانی ئەو سەربازانەیە و پاراستنی میراتەکەیان، ئەرکی سەرەکیی دەوڵەتە.

سەرۆک کۆماری نووسیویەتی، “هیچ کارێک نەکراوە و ناشکرێت، کە گیانی بەنرخی سەربازەکانمان ئازاربدات یان زیان بە کەسوکارەکانیان بگەیەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share