لە شاری هەولێر، تەرمی مامۆستایەکی خانەنشین لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە گوماندەکرێت ماوەی هەفتەیەک بێت گیانیلەدەستدابێت.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆنێکی ناخۆش لە یەکێک لە ماڵەکانی گەڕەکی 99 ی زانکۆ لە شاری هەولێر بڵاوبووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس و هاتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە تەرمێک لە ماڵەکەدا بوونی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای گەیاندنی تەرمەکە بە پزیشکی دادی هەولێر دەرکەوتووە، تەرمەکە مامۆستایەکی خانەنشینی زانکۆیە و لە رەگەزی مێیە و ناوی (گ، ک)یە و تەمەنی 70 ساڵان بووە.
جەختیشیکردەوە، تا ئێستا نازاندرێت هۆکاری مردنی ئەو مامۆستا خانەنشینە چی بووە.