وەزارەتی خوێندنی باڵا: لەمڕۆوە پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران دەستپێکرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمڕۆوە (15ـی تەمموزی 2026)، پرۆسەی دابەزینی خوێندکاران و گواستنەوەیان لەنێوان زانکۆکان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد.

لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەکەدا هاتووە، ئەو خوێندکارانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقى ڕێنماییەکان بە وردى بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵامدەدرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند تێبینییەکی تایبەت بە پڕۆسەکە بۆ خوێندکاران خستووەتەڕوو:

– ئەگەر خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لەبیریکردبوو بۆ چوونەناو سیستمى گواستنەوە و دابەزین، دەتوانێت بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوازدەى ئامادەیی لە تۆمارى زانکۆکەى پڕۆسەکە ئەنجامبدات.

– بۆ ئەنجامدانى پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزین پێویست ناکات هیچ خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجامدەدرێت.

– پێویستە لەو ماوەیەی دیارىکراوە خوێندکاران مامەڵەکانیان تەواوبکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێناکرێت.

 

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەم بەستەرەیە بکە:

 

بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوە و دابەزین کلیک لەم بەستەرەیە بکە:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ئامادەبكرێت كێشەی مووچە و گرفتە داراییەكان چارەسەردەبن

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵەكانمان بەوحكومەت  ئاراستەیەیە فشار لە بكەین تا پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە…
Total
0
Share