هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، لە راگەیەندراوێکی پێشووتردا بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تەمموز تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) ئەنجامدەدرێن.

وتیشی، دوای ئەنجامدانی رێکارەکان لە رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share