زاناکان: مانگی رابردوو سێیەم گەرمترین مانگی تەمموز بوو لەسەر زەوی

زاناکان رایانگەیاند، مانگی رابردوو سێیەم گەرمترین مانگی تەمموز بوو لەسەر زەوی کە تۆمارکرابێت.

بەپێی راپۆرتی خزمەتگوزاریی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەوروپا، تێکڕای پلەی گەرمیی هەوای سەرزەوی جیهانی لە مانگی تەمموزدا گەیشتووەتە 16.68 پلەی سەدی، کە 0.45 پلەی سەدی زیاترە لە تێکڕای ساڵی 1991 تاوەکو 2020 بۆ مانگی تەمموز.

کارلۆ بۆنتێمپۆ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆس دەڵێت، “گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەردەوامن، ئێمە هێشتا کاریگەرییەکانی گەرمبوونی جیهان لە رووداوی وەک گەرمای زۆر و تاقەتپڕوکێن لە مانگی تەمموزدا دەبینین”.

زاناکان ئاشکرایدەکەن، مانگی تەمموزی ساڵی 2023 یەکەم گەرمترینی سەرزەوی بوو دووەم گەرمترین مانگی تەمموزیش لە ساڵی 2024 تۆمارکرا و مانگی رابردوو سێیەم گەرمترین مانگی تەمموز بوو کە تۆمارکراوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share