ناسا چوار كەشتیوانی ڕەوانەی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان کرد

ئاژانسی ناسای ئەمریكی بۆ یه‌كه‌مجار کەشتیی بۆشایی ئاسمانیی دراگۆن كه‌ له‌لایه‌ن SpaceXه‌وه‌ به‌رهه‌مهێندراوه‌، له‌گه‌ڵ تیمێكی پڕۆفێشناڵ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

کەشتییە‌كه‌ كه‌ ناوی Crew-1ی لێ نراوه‌ و چوار كەشتیوانی ئاسمانی له‌نێودان له‌ ڕێگای نۆ موشه‌كی SpaceX Falconه‌وه‌ كاتژمێر 7:27 به‌ كاتی ناوخۆیی ئەمریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ لەڕێگای بنكه‌ی بۆشایی ئاسمانیی كه‌نه‌دی له‌ ویلایه‌تی فلۆریداوە ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كران.

بڕیار بوو کەشتییە‌كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی گه‌رده‌لوولی ئه‌تاوه‌ ڕه‌وانه‌كردنی دواخرا.

کەشتییە‌كه‌ دوای 27 كاتژمێر له‌ ڕه‌وانه‌كردنی، كاتژمێر 23:00ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌گاته‌ وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان.

كەشتیوانەكانی ناسا مایك هۆپكینس، ڤیكتۆر گلۆبه‌ر و شانۆن واڵكه‌ر له‌گه‌ڵ كەشتیوان له‌ ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆشایی ئاسمان-ی ژاپۆن، سۆوچی نۆگوچی به‌مه‌به‌ستی توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كانیان ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان ده‌مێننه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

بەفر چەند ناوچەیەكی باكوور و باشووری كوردستان سپی پۆش كرد

بابەتی دواتر

یەكێك لە دوایین بڕیارەكانی ترەمپ تایبەت دەبێت بە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share