“لە شاری هەولێر کەسێک ویستوویەتی رۆنی پیسی چێشتخانەكان دووبارە بەكاربهێنێتەوە”

دەستەی پاراستن و ژینگەی هەولێر بڵاویکردەوە، سکاڵای یاسایی لە دژی کەسێک تۆمارکراوە کە ویستوویەتی رۆنی پیسی چێشتخانەكان بپاڵێوێت و دووبارە بەكاربهێنێتەوە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی پاراستن و ژینگەی هەولێردا هاتووە، کەسێک هەڵستاوە بە کۆکردنەوە و عەمبارکردنی نزیکەی 10 تۆن پاشماوەی رۆنی پیسی چێشتخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە مەبەستی پاڵاوتن و دووبارە بەکارهێنانەوەی لەگوندی سوێری بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی ژینگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کارە نایاساییە و بەسەرپێچی ژینگەیی دادەنرێت پاڵپشت بە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، بۆیە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک تابلۆی راگەیاند کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شاردبووەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، توانیویانە دەستبەسەر چوار تابلۆدا بگرن کە ماددەی هۆشبەریان تێدا شاردرابوونەوە. لە راگەیەندراوێکی دەزگای ئاسایشی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share