هێلیکۆپتەرێک لەکاتی گواستنەوەی نەخۆشێک کەوتەخوارەوە

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێلیکۆپتەرێک لە کاتی گواستنەوەی نەخۆشێک بۆ نەخۆشخانە کەوتەخوارەوە.

رووداوەکە لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ و لە شاری ئەلبوکێرکی ئەمریکا روویداوە، کاتێک هێلیکۆپتەرەکە لەگەڵ تیمێکی پزیشکیدا نەخۆشێکیان بۆ نەخۆشخانە گواستووەتەوە و لە نزیک فڕۆکەخانەی چینلی کەوتووەتە خوارەوە.

لە رووداوەکەدا تیمە پزیشکییەکە و نەخۆشەکەش کە لە چوار کەس پێکهاتبوون گیانیان لەدەستدا.

تا ئێستا بەرپرسانی ویلایەتەکە هۆکاری رووداوەکەیان ئاشکرانەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە بڕیاری داماڵینی چەک لە لوبنان دەکەین

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان بۆ داماڵینی چەک لە سەرتاسەری وڵاتەکە، دەکەین.…
Total
0
Share