بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، کەمترین کرێی مانگانەی کرێکاری ناکارامە کرایە 450 هەزار دینار.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، رەزامەندی درا لەسەر دیاریکردنی کەمترین کرێی مانگانەی کرێکاری ناکارامە بە بڕی 450 هەزار دینار.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بەو کرێکارانەی کە بە کرێی رۆژانە کاردەکەن، نابێت کرێی رۆژانەیان لە بڕی 15 پانزە هەزار دینار کەمتر بێت.
کرێکاری ناکارامە ئەو کرێکارانە دەگرێتەوە، کە هیچ پسپۆڕی و بڕوانامەیەکیان نییە و یەکەم جاریانە کارێک دەکەن، ئەو کرێکارانە ناگرێتەوە کە کاری قورسی وەک بیناسازی و ئەوانی دیكە دەکەن.