وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی، بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە رێژەیەکی بەرچاو زیادبووە.
وەزارەتەکە ئامارێکی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانیی خستووەتەڕوو و دەڵێت، دانانی سیستمی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، بە رێژەی (100%) زیادبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هەزار و 33 بەشداربووی کارەبا لە وزە نوێبووەکان لە سلێمانی تۆمارکراون و زیاتر لە 23 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن.