وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى تەمموز تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریى سەربازى) لە رۆژی پێنجشەممە 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت.
دەشڵێت، لەم مانگەدا، نزیکەی 74 هەزار ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پرۆژەی هەژماری من هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.