پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: %84ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە.

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی 84%ی هاوڵاتییان بەشدارییان لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کردووە و فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

وتیشی، وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تاوەکو 25ی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە و پێشبینی دەکەین تاوەکو ئەو کاتە رێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتییان زۆر زیادبکات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share