پۆلیسی هەڵەبجە: لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی تەقەکردندا دوو کەس کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 3:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، رووداوێکی تەقەکردن لە گەڕەکی فەرمانبەران بووە هۆی کوژرانی دوو کەس بە ناوەکانی (ب. ج. ف) تەمەن 20 ساڵ و (ش. م. ا) و برینداربوونی کەسێکی دیکە بە ناوی (پ. م. ت) تەمەن 31 ساڵ.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو کەس بە گومانی رووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بەپێی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ رووداوەکە رێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share