وەزارەتی پێشمەرگە: پلەی زیاتر لە 12 هەزار پێشمەرگە بەرزکرایەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، پلەی زیاتر لە 12 هەزار پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە پێی فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لە سیستمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەی گشتیی ژمارە(6033) لە 4ی کانوونی یەکەمی 2011  تایبەت بە رێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بریاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 12 هەزار و 10 پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

دەشڵێت، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2025ی کارمەندان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرخانكراوی مووچە لە ساڵی 2024دا
بەغداد چەندی بۆ هەرێم ناردووە و بۆچی ژمارەكان جیاوازن؟

سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوە زانیاری و ژمارەی جۆراوجۆر بڵاوكراونەتەوە، شارەزایان و پەرلەمانتارانیش…
Total
0
Share