پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و زیادکردنی مووچەی بڕوانامەی بەدەستهاتوو لە عێراق دەستیپێکرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی وەزارەتی دارایی راسپاردووە رێوشوێنەکان بۆ پلەبەرزکردنەوەی ساڵانەی فەرمانبەران و هەژمارکردنی بەدەستهێنانی بڕوانامە لە کاتی خزمەتتدا دەستپێبکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی راسپێدراوە گۆڕانکاریی مووچە و شایستە داراییەکاندا بکەن بەپێی بڕوانامە و خزمەت بەپێی رێککارە یاساییەکان.