بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەكی ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی گرتەوە.
بەپێی ناوەندی پێوەرەكانی بومەلەرزە، كاتژمێر 03:12ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی كانونی دووەم بومەلەرزەیەك بە گوڕی 3.3 پلەی ڕێختەر لە ناوچەی (سەرپێلی زەهاو) لە ئێران ڕویداوە، كە دەكەوێتە 43 كیلۆمەتر لە باكووری ڕۆژهەڵاتی خانەقین.
تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانی بومەلەرزەكەوە نەزانراوە.