بەهۆی بێئاوییەوە تەوالێتە گشتییەکان لە تاران داخران

تاران

بەهۆی ئەو قەیرانی کەمئاوییەی شارەکەی گرتووەتەوە، بەرپرسانی تارانی پایتەختی ئێران بڕیاری داخستنی تەوالێتی شوێنە گشتییەکانی دەرکرد.

ئاژانسی دیدبانی ئێرانی بڵاویکردەوە، لە شاری تاران زیاتر لە 20 هەزار تەوالێت لە شوێنە گشتییەکان بوونیان هەیە، بەهۆی ئەو قەیرانی ئاوەی شارەکەی گرتووەتەوە بڕیاری داخستنی زۆرینەیان داخراون.

ئاشکراشیکرد، تەوالێتی وێستگەکانی میترۆ داخراون و ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتییانی لێکەوتووەتەوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەشێک لە شارەکانی ئێران بە تایبەت تارانی پایتەخت بەدەست قەیرانی کەمئاوییەوە دەناڵێنن و تا ئێستا چارەسەری پێویستیان بۆ نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share