وەفدێكی باڵای هێزەكانی 70 لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەغداد كۆدەبێتەوە

وەفدێكی باڵای هێزەكانی 70 بە سەرۆكایەتیی فەرماندەی هێزەكانی 70 لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەغداد كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای هێزەكانی 70 بە سەرۆكایەتیی لیوا ركن عومەر ساڵح حسن، فەرماندەی هێزەكانی 70 بە یاوەریی دیار عومەر فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسۆنە هاوبەشەكان، سەردانی شاری بەغدادی پایتەختیان كرد، لە لایەن فەریقی یەكەمی ركن قیس خلف المحمداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بەگەرمی پێشوازییان لێكرا.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رێگاكانی بەرزكردنەوەی هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازیی نێوان هەردوولا كرا، هەروەها تیشكخرایە سەر كۆمەڵێك پرسی ئەمنی و سەربازیی هاوبەش، بەتایبەتی ئەو پرسانەی پەیوەستن بە بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەكانی هەردوولا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و فەراهەمكردنی ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری، بە تایبەت لەو ناوچانەی كە دەكەونە نێوان هێڵی بڵاوەپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای حكومەتی عێراق.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی كەناڵەكانی پەیوەندی و هاوكاری و هەماهەنگیی مەیدانی نێوان هەردوولاكرایەوە، بە تایبەتی لە رووی هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیارییە هەواڵ دێرییەكان و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش، كە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەیی و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای حكومەتی عێراق و سەرجەم هێزە عێراقییەكان لە چوارچێوەی پلان و بەرنامە و كاری هاوبەشی نێوانیاندا.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە سەردان و كۆبوونەوە بەردەوامانەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و سەرجەم هێزە عێراقییەكانی دیكەدا دێت، كە ئامانج لێی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولایە، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و سەركەوتن بەسەر ئاستەنگە ئەمنییەكان و بەهێزكردنی هەماهەنگی و پەیوەندیەكانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای حكومەتی عێراق و سەرجەم هێزە ئەمنییە عێراقییەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەشداریی لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردنی كونسوڵی گشتیی ئەمریكادا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی بەشداریی لە رێوڕەسمی ماڵئاواییكردن لە ئێرڤن هیكس، كونسوڵی گشتیی…
Total
0
Share