هەڵەبجە.. ئۆتۆمبێلێكی پیكاب وەرگەڕا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لەسەر رێگای نێوان هەڵەبجە – هەورامان ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەنجامی لەدەستدانی كۆنترۆڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان -پیكاب لە ڕێگای نێوان هەڵەبجە – هەورامان نزیك گوندی دەرەشیش وەرگەڕا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، روداوەكە زیانی ماددی لێكەوتەوە و تیمەكانی هاتوچۆ لێكۆڵینەوە و هێڵكاریان بۆ ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی بۆ عەمار حەکیم: پێویستە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو جێی رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت

وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی لە بەغدا لەگەڵ عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.…
Total
0
Share