(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس، سپالی بڕی و لە نیوەی کۆتایی ڕوبەڕوی ئینتەر دەبێتەوە

یوڤانتۆس سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی ئیتاڵیا مسۆگەرکرد

ئەمشەو، چوارشەممە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان یوڤانتۆس و سپال ئەنجامدرا و یوڤی براوە بوو.

لە قۆناغی چارەکی کۆتایی “کۆپا ئیتاڵیا” لە یاریگای ئالیانز، یانەی یوڤانتۆس بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرانبەر بردنەوەی تۆمارکرد.

گۆڵەکان لە خولەکەکانی 16 و 33 و 78 و 90 لەلایەن ئەلڤارۆ مۆراتا، جیانلوکا فرابۆتا، دیان کولۆسێڤیسکی و فیدریکۆ کیێزاوە تۆمارکران.

خانمە پیرەکە بە پێکهاتەیەکی نیمچە یەدەگەوە لە تایمەکانی یەکەم و دووەم باڵادەستبوو، ڕێگەیان بە ڕکابەرەکەیان نەدا هەوڵی تۆمارکردنی ئەنجامی چاوەڕواننەکراو بدات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یوڤانتۆس هاوشانی یانەکانی ئینتەرمیلان و ئاتالانتا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی مسۆگەرکرد، لەو قۆناغەشدا بەرانبەر ئینتەر یاریدەکات، هەروەها یانەی ئاتالانتا لە چاوەڕوانی براوەی نێوان ناپۆلی و سپیزیا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ (87)دا گۆڵی بردنه‌وه‌ی له‌ ئالاڤێس کرد

ئه‌مشه‌و یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 22ی خولی ئیسپانیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بردنه‌وه‌یه‌کی زه‌حمه‌تی به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس تۆمارکرد. له‌ یارییه‌کی به‌هێزدا،…
Total
0
Share