کێشەی کەمئاوی لە سلێمانی چارەسەردەکرێت

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رێگای دوو پرۆژەوە کێشەی کەمئاوی لە بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی چارەسەردەکرێت.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پەرەپێدانی هێڵی یەکەمی دوکان لە قۆناغی کۆتاییدایە، هاوکات دوێنێ کارەکانی پاککردنەوەی هێڵی دووەمی دوکانمان تەواوکرد، کە بە هۆیانەوە کێشەی بێئاوی لە بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی سلێمانی چارەسەردەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانە زانیارییمان پێدەگات، کە بەشێک لە خاوەن تانکەرەکان، ئەم دۆخی کەمئاوییەیان قۆستووەتەوە و بە نرخێکی گران ئاو بە هاوڵاتییان دەفرۆشن، لێرەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە، هەر خاوەن تانکەرێک بە نرخی گران ئاویان بۆ ببات، ئاگادارمان بکەنەوە، چیدی رێگایان پێنادەین لە شەمعەکان کاربکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت. نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە…
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئاشکرادەکرێت

لێپرسراوى نووسینگەی قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو بڕی قەرەبووی خاوەن دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە دابەشدەکرێت. عەتا محەمەد…
Total
0
Share