تاوانبارێکی نوگرەسەلمان دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، توانیویانە حەجاج یەکێک لە تاوانی زیندانی نوگرە سەلمان دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، “دواى بەدواداچوونێکى وردى هەواڵگریى شەش مانگى و لەگەڵ ئەوەى پێشتر هەواڵى ناڕاستى گیانلەدەستدانى بڵاوکرابووەوە، توانیمان لە پارێزگاى موسەنا حەجاجـى نوگرە سەلمان دەستگیربکەین”.

لای خۆیەوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لای خۆیەوە داوایکرد، “سەرجەم زیندانیەکانی رابردوو، خێزانی قوربانیانی ئەنفال، کەسوکاری بێ سەروشوێنبووان سکاڵای یاسایی تۆمار بکەن و گەواهی بدەن تا دادپەروەری فەراهەمبێت و ئەم تاوانبارە خوێنمژە لەسەر تاوانەکانی دەرهەق بەگەلەکەمان، لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
Total
0
Share