لەبارەی خورانی 62 ترلیۆن دیناری عێراقی لەلایەن مشکەوە روونکردنەوە دەدرێت

راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق خواردنی 62 ترلیۆن دیناری عێراقی لەلایەن مشک و جرجەوە رەتدەکاتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە خواردنی 62 ترلیۆن دینار دەکەن لەلایەن مشک و جرجەوە دوورن لە راستییەوە و ئەم دەنگۆیانە لەگەڵ هیچ بنەمایەکی عەقڵ یەکناگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیكەی 88%ی قەبارەی گشتیی كاش لە دەرەوەی سیستمی بانكییە و لەلای تاكەكەسەكانە، ئەمەش بەهۆی كلتووری بۆماوەیی كۆمەڵگەی عێراق لەبارەی دراوەوە، نەك لەناو گەنجینەی یەك دامەزراوەدا بێت كە ئەگەری هەیە توشی ئەم جۆرە لەناوچوونە ببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی…
Total
0
Share