ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ بە پرۆژەیاسایەک دەدات کە خۆپیشاندان دوای کاتژمێر 10ی شەو قەدەغەدەکات.
بڕیارە سبەینێ شەممە 2ی ئابی 2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پێنج پرۆژەیاسا بدات و تاوتوێی چوار پرۆژەی دیکە بکات.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەی دەنگی لەسەر دەدرێت، پرۆژەیاسای ئازادیی رادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی ئاشتییانەیە.
پرۆژەیاساکە مەرجی بۆ خۆپێشاندان و کۆبوونەوەی جەماوەری داناوە بەجۆرێک خۆپێشاندان لە کاتژمێر 10ی شەو بۆ 7ی بەیانی قەدەغەیە.
هەروەها بەپێی پرۆژەیاساکە، ئەوانەی کۆبوونەوەی شوێنکەوتووانی ئایین و تایەفەیەکى دیاریکراو تێکدەدەن یان بانگەشە بۆ رقلێبوونەوە دەکەن، سزادەدرێن کە دەگاتە 10 ساڵ بەندکردن.