کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، کێشەی فیدەری 293 چارەسەرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، رایگەیاند، شەوی رابردوو کێشەیەک لە فیدەری 293 دروستبوو کوژایەوە.
دەشڵێت، راستەوخۆ تیمەکانی هۆبەی قابلوات تاوەکو کاتژمێر 3ی بەرەبەیان دوای گەڕان و پشکنینی ورد بۆ فیدەرەکە بە ئامێری (تێست ڤان ) توانییان کێشەکە بدۆزنەوە و کارەبا بۆ فیدەرەکە بگەڕێننەوە.

