ترەمپ بە رێژەی 35% باج بەسەر عێراقدا دەسەپێنێت

سەرۆکی ئەمریکا باجی نوێی بەسەر چەند وڵاتێکدا سەپاند کە رێژەکەی لە 10% بۆ 50% یە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، فەرمانێکی دەرکرد کە باج لەسەر چەند وڵاتێک زیادبکات، کە ئەمریکا بەرژەوەندیی بازرگانی لەگەڵیاندا لاوازە.

بە وتەی بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی، بڕیارەکە لە 7ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، واتە حەوت رۆژ دواتر لەو وادەیەی کە پێشتر پلانی بۆ دانرابوو.

کۆشکی سپیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، باجی نوێ لە 10% بۆ 41% دەگۆڕێت، جگە لە بەرازیل کە تا 50% باجی بەسەردا سەپێندراوە.

سوریا لە پێشەنگی لیستی ئەو وڵاتە عەرەبییانەدایە کە ترمپ باجی بەسەردا سەپاندووە بەوپێیەی رێژەکەی 41%ە.

دوای ئەویش عێراق دێت بەڕێژەی 35%، جەزائیر و لیبیا بەڕێژەی 30%، تونس 25% و ئوردن 15%.

هەروەها بڕیارەکە چەند وڵاتێکی دیکەش دەگرێتەوە لەوانە، بەرازیل 50%، هیندستان 25%، باشووری ئەفریقیا 30%، سویسرا 39% و سربیا 35%، لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەش.

بڕیاری سەپاندنی باج لەلایەن ترەمپەوە ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە رێککەوتنی بازرگانیی دوولایەنەیان لەگەڵ ئەمریکا ئەنجام نەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share