گوۆ جیاکون، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، وڵاتەکەی هیوادارە لەگەڵ ئەمریکا کاربکات بۆ پێشخستنی گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دوایین خولی دانوستانە بازرگانییەکانی چین و ئەمریکا لە سوید، گوۆ جیاکون لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پەکین هیوادارە واشنتن لەگەڵیدا کاربکات بۆ بەردەوامیدان بە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان.
جەختیشیکردەوە، “چین هیوادارە ئەمریکا بەو کۆدەنگییەی نێوان سەرۆکی هەردوو وڵات کاربکات کە لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ماوەیەک پێش ئێستایاندا، پێیگەیشتن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای یەکسانی و رێزگرتن، هەردوولا دەتوانن هاوکاریی یەکتر بکەن و هەوڵبدەن لە رێگەی گفتوگۆ و پەیوەندیی دیپلۆماسییەوە، پەیوەندییەکانیان بەرەوپێشتر ببەن.