هاوڕێ تۆفیق: عێراق سەرەداوی گرنگی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم دەستکەوتووە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، رایگەیاند، لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سەرەداوی گرنگ دەستکەوتوون.

هاوڕێ تۆفیق، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق و سەرۆکایەتیی کۆمار و هەموو دامەزراوەکان ئەو هێرشە درۆنییانە بۆ سەر کێڵگەی نەوت و ژێرخانەکانی هەرێمی کوردستان بە هێرش و زیانگەیاندن بە عێراق دەزانن.

وتیشی، “لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەی حکومەتی عێراق ئەنجامیداون سەرەداوی گرنگ کەوتوون”.

باسی لەوەشکرد، چاوپۆشی لە هیچ لایەنێک ناکرێت ئەگەر لە لێکۆڵینەوەکان بسەلمێت کە دەستی لە هێرشەکاندا هەبووە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share