شارەزایەکی کەشناسی: لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شێیەکی زۆر دێتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سبەینێ پێنجشەممە تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی شەممە، شێیەکی زۆر دێتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان، بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیا لە هەندێک کاتدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

وتیشی، “لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت لەگەڵ چالاکبوونی بای بەهێز و دروستبوونی تەپوتۆزی ناوخۆیی، لە هەندێک ناوچەی دیکەش تاوەباران دەبارێت و ئەگەری روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکەش هەیە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share