ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پرسێک دەکات.

چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و، پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بکرێت.

لە سەرەتای مانگی هەشت نزیکدەبینەوە و تاوەکو ئێستا، مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران نەنێردراوە؛ بە وتەی غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران، وردبینیی لیستی مووچەی مانگی شەش لەلایەن بەغدادەوە تەواوبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share