شۆفێری تاكسییەك چەكوش دەكێشێت بەسەری كەسێكدا و پۆلیسی سلێمانی روونكردنەوە دەدات

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەسەر كێشەیەك شۆفێری تاكسییەك چەكوش دەكێشێت بەسەری كەسێكدا و بەجێی دەهێڵێت.

وتیشی، “ئەو كەسە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە و هێزەكانی پۆلیس بەدوای ئەو كەسەدا دەگەڕێن و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە”.

هاوكات بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە كە دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، كاتێك شۆفێری تاكسییەكە چەكوشەكە بەسەری ئەو كەسەدا دەکێشێت لە هۆش خۆی دەچێت و دەكەوێت، رووداوەكەش ئەمڕۆ لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یانەی ئامەد سپۆر بە سەرکەوتنەکانیان شانازییەکی دیکەیان بۆ گەلەکەمان تۆمارکرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازی لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی…
Total
0
Share