بڕیارێكی گرنگ درا، تایبەتە بە دامەزراندن

سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای زانكۆ حكومییەكانی هەرێم كە دانیشتووانی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمن سەبارەت بە دامەزراندن ئاگاداردەكرێنەوە.

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، سەبارەت بە پرسی دامەزراندنی سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاكانی زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كە دانیشتووانی پارێزگاكانی دەرەوەی هەرێمن، ئێوارەی ئەمڕۆ لینكی ناردنی داتاكان درایە وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم و دەتوانن سەردانی زانكۆكانتان بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئامادەكراو.

دەشڵێت، “هیوادارم قەرەباڵغی دروستنەكرێت و كاتی زۆر لە بەردەمتان هەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و لە رێگای تۆماری زانكۆكانەوە راستەوخۆ داتاكان دەنێردرێن بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتی فیدراڵی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندكارانی ناڕازی: مەكتەبی دارایی یەكێتی پێداویستی و داواكارییەكانی خوێندكاران دابیندەكات

خوێندكارانی ناڕازیی جێبەجێكردنی ئەو داواكارییانەی پێشتر خستوویانەتەڕوو ڕادەگەیەنن و دەڵێن، لەسەر ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی دارایی یەكێتی…
Total
0
Share