كەنەدا هەڵوێستی خۆی لەسەر دۆخی عێراق ڕادەگەیەنێت

عێراق هەڵوێستی كەنەدا لە پشتیوانیكردنی وڵاتەكەی بەرزدەنرخێنێت و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێت، بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەری هاوشانی عێراقییەكان دەبن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەو بڕیارە داوە كە لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە دەربارەی كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد دراوە و دوپاتیشیكردووەتەوە، حكومەتی عێراق ڕێوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی ئەو نێردە دیبلۆماسیانەی لە عێراق كاردەكەن، هەروەك ئەنجامی سەردانەكەی بۆ تاران ڕوونكردەوە.

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی عێراق ئێوارەی دوێنێ لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بووە، لەگەڵ فرانسوا فلیپ، وەزیری دەرەوەی كەنەدا.

بەپێی بەیاننامەكە، لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی كەنەدا پشتیوانیی وڵاتەكەی بۆ حكومەت و گەلی عێراق لە ڕوبەڕوبوونەوەی ئالنگارییە جۆراوجۆرەكان ڕاگەیاندووە.

دوپاتیشیكردووەتەوە كە وڵاتەكەی “هاوشانی عێراقییەكان بووە لە جەنگی دژ بە داعش و لەگەڵیشاندا دەمێنێتەوە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بونیادنانی ئابوری و پاراستنی سەروەرییەكەی”.

هەر دوێنێ فوئاد حسێن پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەنجامدا و ڕایگەیاند، بڕیارەكەی واشنتن تووشی دڵەڕاوكێی كردوون، هەرچەندە بڕیارەكە سیادییە و پەیوەندی بە ئەمریكا خۆیەوە هەیە، بەڵام دەرئەنجامەكانی لە بەرژەوەندیی عێراقییەكان نابن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ مام جەلال: کوردستان وەک سەردەمی تۆ نەماوە

بابەتی دواتر

حەسەن ڕۆحانی: کەس بەرەو سنورەکانی عێراق نەڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی چیللی دزی لێكرا

بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی چیللی، ژمارەیەك كەس هەڵیانكوتاوەتەسەر ماڵی وەزیری بەرگریی وڵاتەكە، لە كوڕەكەیان داوە و هەڕەشەشیان لە هاوسەرەكەی…
Total
0
Share