کۆمسیۆن وادەی تیروپشکی ژمارەی حزب و کاندیدەکانی هەڵبژاردنی دیاریکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، 9 ی مانگی داهاتوو تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و هاوپەیمانی و حزبەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڕیاردرا، 9 ی ئاب تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و هاوپەیمانی و حزبەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت.

بڕیارە 11 ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، لە 8 ی تشرینی یەکەمەوە بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەو مەبەستە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم تۆمارکردووە”. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share