ئەمڕۆ مووچەی گرێبەستان دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی وئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکی پێشووتردا بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممە 28ی تەمووزی 2025، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، هەمان رۆژ مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، هەر ئەمڕۆ مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: ئەو ڕاوێژكارەی بەریتانیا كە ڕۆڵی هەبوو لە دانانی پێوەری زیرەكی كارەبا كۆچی دوایی كرد

وەزارەتی كارەبای هەرێم بڵاویكردووەتەوە، بە داخەوە نۆئیل مۆریس ڕاوێژكاری پێشكەوتووی بەریتانیا كە ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە پڕۆژەی سیستمی…
Total
0
Share