نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی حەوت 239 دینارە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی تەمموز دیاریکرد، کە بریتییە لە 239 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نرخە بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی کە بۆ خەرجیی مۆلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، دیاریکراوە.

دەشڵێت، هاوكات بۆ ئەو سیتییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی كیلۆواتیان 223 دینارە.

کارەبای سلێمانی باسلەوەشدەکات، پێویستیشە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بە نرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنوورەكانی گەرمیان دەستپێكرد

دژەتیرۆر و پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقدا ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان لە سنووری گەرمیان لەدژی چەكدارانی داعش دەستپێكرد. زمناكۆ یەحیایی، پەیامنێری…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوا لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کراوە بەشداریی کۆبوونەوەی لوتکەی لایەنەکان بکات

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆتا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەدا داوایان لە…
Total
0
Share