ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی.
جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، موچە زامنكراوەو حکومەتیش پابەندە پێوەی، وەک ئەوەی پێشتر لە سەردەمی قەیرانی داعش و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کردی، کە وێڕای ئاستەنگە گەورەکان، بەڵام دابەشکردنی مووچەی دوانەخست.
ئاماژەی بەوەشکرد، دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەهۆی بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت بە نرخێکی گونجاو، باشتربونی یەدەگی بانکی ئێستا بە بەراورد بە ماوەکانی رابردوو، حکومەت توانای خەرجکردنی مووچەی هەیە.
سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش، جەمال کۆچەر جەختیکردووەتەوە، بابەتەکە پەیوەستە بە رێککارەکانی هەرێم و هاوکاریكردنی لە رادەستكردنی داهاتەكانی.