بەهای دۆلار گۆڕنکاری بەسەرداهات

بەهای دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و لە ئێستادا 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 900 دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو مامەڵەی پێوە دەکرێت.

سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 147 هەزار و 900 دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە نرخی دوێنێ گۆڕانکاری لە بەهاکەیدا دروستبووە و نزمبووەتەوە.

هاوکات، دوێنێ ئێوارە لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوی شارەکانی هەرێمی کوردستاندا، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 147 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.

هاوکات، لە ئەمساڵدا بڕیاردراوە كاركردن بە سەكۆی ئەلیكترۆنی رابگیرێت و بەپێی بۆچوونی شارەزایانی زانستی ئابوری کاریگەریی لەسەر بەهای دۆلار دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share