دەستەی کەشناسیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە تا رۆژی سێشەممە بەردەوامیی دەبێت.
عامر جابری وتەبێژی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ پلەی گەرمی لە هەندێک ناوچەدا بگاتە 52 پلەی سەدی و ئەو دەنگۆیانە دوور لە راستییەوە کە دەڵێن پلەی گەرمی دەگاتە 65 پلە.
ئاماژەی بەوەشکرد،ئەم شەپۆلە تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت و دواتر پلەی گەرمی روو لە دابەزین دەکات.