چەند رۆتینێکی بەیانیان یارمەتیی کێش دابەزاندن دەدەن

زۆرینەی خەڵکی بەدەست زیادبوونی کێشی جەستەیان دەناڵێنن و رێگای جۆراوجۆر بۆ دابەزاندنی کێش تاقیدەکەنەوە، کە بەشێکیان پەیوەندییان تەنها بە گۆڕانکاریی لە سیستمی خۆراکییانەوە هەیە، بەشێکی دیکەشیان گۆڕانکاریی تەواو لە سیستمی ژیانیاندا دەکەن.

بەپێی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی Times of India بڵاوکراوەتەوە، گرتنەبەری چەند رێوشوێنێک لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش و کاریگەریی زۆر باشی لەسەر جەستە دەبێت لەوانەش:

-هەستان لەخەو رۆژانە لە هەمان کاتدا.
-خواردنەوەی ئاو پێش خواردنەوەی چا یان قاوە یان هەر خواردنەوەیەک کە کافایینی تێدایە.
-ئەنجامدانی هەندێک چالاکی جەستەیی سادە بۆ ماوەی 10 خولەک لە بەیانیاندا وەک یۆگا و راکردنی ماوە کورت.
-خۆدانە بەر تیشکی خۆر و وەرگرتنی ڤیتامین D لە خۆرەوە.
-خواردنی ژەمێکی سووک و دەوڵەمەند بە پرۆتین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share