دەیلی مەیڵ: زەوی شەش مانگی بچووکی بۆ دروستبووە

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردەوە، لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، جگە لەم مانگەی ئێستا لێمانەوە دیارە، زەوی شەش مانگی بچووکی دیکەی بۆ دروستبووە.

رۆژنامەی (دەیلی مەیڵ)ـی بەریتانی لە زاری توێژەرانەوە دەڵێت، زەوی لانیکەم شەش مانگی بچووکی هەیە کە بە شێوەیەکی رێکوپێک بەدەوریدا دەسووڕێنەوە و زۆربەیان پارچەی بچووکی مانگی راستەقینەن، کە لە زانستدا بە (لونا) ناسراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم مانگە بچووکانە تیرەکەیان نزیکەی شەش پێیە و لە ئەنجامی پێکدادانی چەند هەسارۆکەیەکی بچووک لەگەڵ رووی مانگدا، دروستبوون”.

بەپێی توێژینەوەکە، لەئێستادا ئەو شەش مانگە بچووکە هاوشێوەی مانگی راستەقینە، بە دەوری زەویدا دەسووڕێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەكاركەوتنی فەیسبوك و واتساپ و ئینستاگرام پەیوەندییەكان لە جیهاندا ڕادەگرێت

خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای فەیسبوك، كە هەریەك لە فەیسبوك، واتساپ و ئینستاگرام دەگرێتەوە ڕاوەستا، ئەمەش بووە هۆی ڕاوەستانی سەرچاوەی پەیوەندییە…
زیاتر ببینە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە

سەرۆك وەزیرانی نیوزلەندا دەڵێت، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی كۆتوبەندە نوێیەكانی تایبەت بە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن لەنێو دانیشتوواندا. جاسیندا…
Total
0
Share