راگەیەندراوێكی بەپەلە لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساختەكاری رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێكی 11 كەسی دەستگیركرد، كە ساختەكاری بەڵگەنامەیان ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسلێمانی 11 تۆمەتبار دەستگیربكەن، كە لە ماوەی رابردوودا ساختەكارییان لە دروستكردنی بەڵگەنامە و پشتگیریی فەرمانگەی حكومی (كفالە)كردووە.

ئەوەشخراوەەڕوو لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەكانی (289 -297 )لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حاجی مەحمود: نزا دەكەین ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتێك بۆ ڕێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی و قووڵكردنەوەی گیانی برایەتی

محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “نزا…
Total
0
Share