بافڵ جەلال تاڵەبانی: قەرزداری دڵسۆزی و جوامێری خەڵكی دەڤەری پشدەر و بتوێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە محەمەد وەتمان كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵی جوامێرانەی محەمەد وەتمانی كرد وەكو یەكێك لە تێكۆشەرە دیارەكانی گەلی كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە تەمەنی خۆی بە خەباتی رزگاریخوازیی كورد بەخشیوە و رایگەیاند، “قەرزداری دڵسۆزی و جوامێری خەڵكی دەڤەری پشدەر و بتوێنین كە هەمیشە بەشێكی گرنگبوون لە شۆڕشی گەلەكەمان و پشتیوانی یەكێتی بوون”.

لای خۆشیەوە، محەمەد وەتمان جەختی لەسەر بەردەوامبوون لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، “بەردەوام دەبم لە خزمەتكردنی خاك و گەلەكەمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share