کچەکەی نەرمین قادر: هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە لە مردنی دایکم بەرپرسیار دەبێت

لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: “دایکم لەگەڵ خانەنشینان هەشت مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، دایکم لەگەڵ ئەزیزان و خۆشەویستانی خانەنشینانی بە زۆرەملێکەی ساڵی پار، لە مانگی یانزەی ساڵی پارەوە مووچەی وەرنەگرتووە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “حکومەتی هەرێم، ئەگەر لە کات و ساتی خۆتدا مووچەت بدایە بە دایکم، من مانگی سێ نەشتەرگەریی جگەرم بۆ دایکم دەکرد، گرێکانی جگەری و سەری نەدەگەیشتنە ئەم حاڵەتە مەترسیدارەی ئێستا و بەمشێوەیە بڵاونەدەبووەوە، زووتر دەمبرەدوە بۆ چارەسەرکردن بۆ شاری بەغداد”.

دەشڵێت، هەر کەسێک بەرپرس بووە لە دواکەوتنی مووچە، “خوێنی دایکم لە ئەستۆیەتی” و لە مردنی بەرپرسیار دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی: هەر بریکارێک هەزار و 750 دیناری لە هاوڵاتییان وەرگرتبێت سزادەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share