لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە ئاسمانی روسـ.ـیا دیارنەما و تیمەکانی فریاکەوتنیش پارچەیەکی فڕۆکەکەیان دۆزیەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگر لە جۆری (AN-24)، لە ئاسماندا و لە رۆژهەڵاتی روسیا پەیوەندی پچڕاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی سۆڤیەتی کۆنە، بۆ گەشتی ناوخۆیی و بەشێک لە وڵاتانی ئاسیا بەکارهاتووە، 50 سەرنشینی هەڵگرتووە و دوای چەند کاتژمێک لە گەڕان توانرا پارچەیەکی بدۆزرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، پێشبینیدەکرێت هیچ کام لە سەرنشینانی فڕۆکەکە رزگاریان نەبووبێت و گیانیان لەدەستدابێت.