بایدن ژنێکی کورد دەکاتە باڵیۆزی ئەمریکا لە میسر

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، هێرۆ مستەفای بۆ پۆستی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە میسر راگەیاند.

دوێنێ چوارشەممە کۆشکی سپی رایگەیاند، هێرۆ مستەفا لەگەڵ خێزانەکەی لە هەرێمی کوردستانەوە پەنای بۆ ئەمریکا بردووە، کاتێک تەمەنی دوو ساڵ بووە.

ئەو دیپلۆماتکارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2019 تا مانگی ئازاری 2023 پۆستی باڵیۆزی ئەمریکای لە بولگاریا وەرگرتووە.

پێشتر جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتیی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بووە لە پورتوگال.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئەمریکا بۆ ئەکسیۆس: یان بەم زووانە ڕێککەوتن دەکرێت یان بە بۆردومان ئێران وێران دەکەین

بەرپرسێکی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، یان بەم زووانە ڕێکدەکەون، یان بەشێوەیەک بۆردومانتان دەکەین، وڵاتەکەتان وێران…
Total
0
Share