بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و محەمەد مەحموودیان، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی كرد.
لە دیدارێكدا كە عیماد ئەحمەد و د. خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاری هاوبەش.
رێككەوتنی نوێ لەبارەی مووچەوە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، سەرۆك بافڵ داوای لە هەرێمی كوردستان و بەغداد كرد پابەندبن و وتی، “هەوڵەكانمان بەردەوامدەبن و پێداگرین لەسەر ئەوەی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكە خۆشەویستەكەمان دابینبكرێت”.