هـ.ـەسـ.ـەدە: رادەستکردنی چەک لە ئێستادا مەحاڵە

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، رادەستکردنی چەک لە ئێستادا مەحاڵە.

ئەبجەر داود وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، لەگەڵ زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی سوریا و زیادبوونی توندوتیژییەکان و مەترسییەکانی تیرۆر، ئەستەمە هێزەکانمان چەکەکانیان دابنێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت لە رێگای رێککەوتنێکی دەستوورییەوە هێزەکانمان تێکەڵ بە سوریا ببن و دان بە تایبەتمەندی کورد لە سوریا بنرێت.

جەختیشیکردەوە، “ئێمە لەگەڵ جەنگ نین، بەڵام بەرگریی لە نەتەوەکەمان دەکەین لە هەر شوێنێک بن”.

لای خۆیەوە ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سوریا رایگەیاند، ئەگەر متمانە و گەرەنتی دەستووری هەبن، ئێمە پەیوەست نابین بە چەکەکانمانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە…
Total
0
Share