نرخی زێڕ بەشێوەکەی بەرچاو بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 34 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 422 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 388 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا یەکەی نیشتەجێبوون دابەشدەکرێت. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دانا…
Total
0
Share