ئەمریكا داوا لە سودانی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە بەردەوامی دابەشبكرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك وەزیرانی عێراقی راگەیاندووە، پێویستە بە بەردەوامی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت، هاوكات هەناردەی نەوت لە رێگای بۆریی عێراق – توركیاوە دەستپێبكاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ماركۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق گفتوگۆیان لەسەر چەند پرسێك كردووە و داوایكردووە بەدواداچوون و لێپرسینەوە بكرێت لەو هێرشانەی دەكرێنە سەر كێڵگە نەوتییەكان.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاندووە پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە بەردەوامی دابەشبكرێت و هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگای هێڵی بۆریی عێراق – توركیاوە دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى دارایی ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌رماڵه‌ى خوێندكاران ده‌دات

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری له‌باره‌ى دەرماڵەی خوێندكاران ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هیچ نووسراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى…
Total
0
Share